پەیامی کورد ... بەگوێرەی بانگێشتنامەیەكی سەرۆكایەتی پەرلەمان كە ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمان كراوە، رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.
لەو بانگێشتنامەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ھاتووە: "بەپێی حوكمی بڕگە (سێیەم)ی ماددە (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی ـ عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان بكەین، بۆ دانیشـتنی ژمارە (5)ی ئاسایی، ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان".
بە گوێرەی بانگێشتنامەكە، كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لە كاتژمێر 3ی پاشنیوەرۆی ڕۆژی چوارشەممە 10/4/2019 ئەنجامدەدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە