پەیامی کورد … پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمە کشتوكاڵییەكان لە هەولێر كرایەوە
بەمەبەستی خستنەڕوی بەرهەمی كشتوكاڵی و دروستكردنی پردی هەماهەنگی بارزگانی لە پێشانگای نێوەدەوڵەتی هەولێر دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمە شتوكاڵییەكان كرایەوە.
لەو بارەیەوە سۆران قادر بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بە رۆژنامەنووسانی وت: ئەمە دووەمین پێشانگای تایبەت بە كشتوكاڵە لە هەولێر دەكرێتەوە، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتییە كە بۆ بوارە جیاوازەكان كرابێتەوە، ئەم پێشانگایە ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
وتیشی، 170 كۆمپانیا لە هەشت وڵاتی جیهانەوە بەشدارن، تەنها سێ كۆمپانیای خۆماڵی بەشدارییان لەم پێشانگایەدا كردووە ئەوەش مایەی نیگەرانییە، چونكە ئەو پێشانگایە بۆ كۆمپانیاكانی خۆمان زیاتر سودمەندە نەك بۆ بیانییەكان و رێگەی دوورمان بۆ نزیك كردونەتەوە.
پێشانگای نێودەۆڵەتی كشتوكاڵ هەموو لایەنەكانی بەرهەمهێنان و چاككردن و ئامادەكردنی خۆراك و كەرەستەكانی خۆراك لە خۆی دەگرێت و پسپۆرانی ئەو بوارە ئەزمونی ئاسایشی خۆراك بۆ كۆمەڵگەكان دەخەنەڕوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە