پەیامی کورد ... ئەمریکا بڕی پاداشتەکەی سەرکردە نوێیەکەی داعش بۆ دوو بەرابەر زیاد کرد
پرۆگرامی "پاداشت له‌پێناو دادپه‌روه‌رى" سه‌ربه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا پاداشتى ١٠ ملیۆن دۆلاری راگه‌یاند بۆ هه‌ر كه‌سێك زانیارى بدات له‌سه‌ر "حاجى عه‌بدۆڵڵا" سه‌ركرده‌ى رێكخراوى داعش و ببێته‌هۆی ده‌ستگیركردنی.
پرۆگرامه‌كه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، حاجى عه‌بدۆڵڵا ژماره‌یه‌كى زۆر تاوانى دژى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى ئه‌نجامداوه به‌شێوه‌یه‌ك له ژماردن نایه‌ن و هه‌ر زانیارییه‌كتان له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌ى هه‌بوو ئه‌وا په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن.
ته‌ئكیدیشكراوه‌ته‌وه، له حاڵه‌تى پێدانى زانیارى، كه ببێته‌هۆى ده‌ستگیركردنى له برى ٥ ملیۆن دۆلار، كه پێشتر دیاریكرابوو، ١٠ ملیۆن دۆلار وه‌ربگره.
"ئه‌میر موحه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدۆلڕه‌حمان مه‌ولا" كه به "حاجى عه‌بدۆڵڵا" ناسراوه له ساڵى ١٩٦٧ له شارى موسڵ له‌دایكبوه و دواى كوژرانى "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى" یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ى رێكخراوى داعش سه‌رۆكایه‌تى رێكخراوه‌كه‌ى وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها به كه‌سێكى زۆر تووندڕه و هه‌ژمار ده‌كرێت و به ته‌واوه‌تی ده‌ستی هه‌یه له‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هاتووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە