پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما نزم ببنەوە

پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما نزم ببنەوە

پەیامی کورد... پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما نزم ببنەوە

کەشناسێک زانیاری نوێ لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە بڵاو کردەوە و ڕای دەگەیێنێت کەشوهەوا بە فێنکی دەمێنێتەوە و ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا.

ئاراس جەبار، شارەزایی بواری کەشناسی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: "لە شەوانی داهاتوودا ئەم ئاراستە بایە لەم ناوچانەدا چالاک و خێراتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی زیاتری بەسەردا دێت بە ڕێژەی ١ تا ٣ پلە بەگوێرەی ناوچەکان".

ناوبراو دەشڵێت، "با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ چالاک دەبێت لە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاواوە بەخێرایی ١٥ تا ٢٥ کم لە کاتژمێرێکدا، لە کاتەکانی شەودا خێرایی با مامناوەند لە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵاتەوە چالاک دەبێتەوە بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بەخێرایی ١٠ بۆ ٢٥ کم لە کاتژمێرێکدا".

شایەنی باسە پێشبینیش دەکات پلەکانی گەرما بەم شیوەیە بێت:

سلێمانی ٣٣ بە ٢١

هەولێر ٣٥ بە ٢٣ پلە

دهۆک ٣٤ بە ٢٢ پلە

هەڵەبجە ٣٥ بە ٢٢ پلە

کەرکووک ٣٧ بە ٢٥ پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان ٣٩ بە ٢٤ پلە

لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ٣٤ بە ٢٢ پلە

لە سنووری ئیدارەی سۆران ٣٣ بە ٢٠ پلە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە