پەیامی کورد ... فەڕەنسا : ئێمە لە حاڵەتی شەڕ داین
وەزیری ووڵاتی فەڕەنسا ڕایگەیاند : لە حاڵەتی شەڕ داین .و ووڵاتەکەمان لەگەڵ هەڕەشە و مەترسی تێرۆریستی دا بەرەوڕووە و لە حاڵی ئامادەباشی تەواو داین بۆ بەرەنگاربوونەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ژێراڵد دارمانین ، وەزیری ووڵاتی فەڕەنسا ڕایگەیاند : فەرەنسا لەگەڵ هەڕەشی تێرۆریستی بەرەوڕووە ئێمە لە حاڵەتی شەڕداین و ئەگەری ئەوە هەیە کە لە هەر خاڵێکی ئەم ووڵاتەدا هێرش گەلێک ئەنجام بدرێن .
ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە دوای ڕووداوەکەی ئەم دواییە لە شاری نیس داوای لە دارمانین کرد لە هەفتەی داهاتوو سەردانی ووڵاتی توونس بکات بۆ پێداچوونەوەی چۆنیەتی بەرەنگاری لەگەڵ تێرۆریسم دا لە بەر ئەوەی ڕاگەێندراوە هۆکاری هێرشی تێرۆریستی ئەم دواییەی شاری نیس گەنجێێكی ٢١ ساڵەی توونس ی بووە .
کۆشکی ئێلیزە پێشتر ڕاێگەیاندبوو کە قەیس سەعید ، سەرۆککۆماری توونس لەگەڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن پەیوەندییەکی ئەنجام داوە و هاودەردی و هاوخەمی خۆی و ووڵاتەکەی لەگەڵ فەڕەنسا دوای ئەم ڕووداوە تاڵە ڕاگەیاندووە .
کۆشکی ئێلیزە ڕایگەیاند هەر دوو سەرۆککۆمار لە سەر بەهێزکردنی هاوکارییەکانی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم دا دووبارە کردووەتەوە و هەروەها دەربارەی گەڕانەوەی توونێسییەکان بۆ ووڵاتەکەی خۆیان بە یاتبەت ئەوانەی کە لە لیستەی دەزگای هەواڵگری و زانیاری فەڕەنسادان باس و ڕاگۆڕینەوە ئەنجام درا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە