پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی هۆڵەندا دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئایاری 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دیلان یەشیلگۆز-زێخریەس وەزیری دادی هۆڵەندا کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرا بە تایبەتی هەماهەنگی لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری هەردوولا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرینگی بەردەوامبوونی پشتگیری هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانیانی دەستی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە