باڵەفڕێکی تورکیا لە پارێزگای دهۆک تێکشکا و هەموو سەرنشینەکانی کوژران

باڵەفڕێکی تورکیا لە پارێزگای دهۆک تێکشکا و هەموو سەرنشینەکانی کوژران

پەیامی کورد     ...     باڵەفڕێکی تورکیا لە پارێزگای دهۆک تێکشکا و هەموو سەرنشینەکانی کوژران .

سەرچاوەیەکی خۆجەیی لە تێکشکانی باڵەفڕێکی سەر بە ووڵاتی تورکیا ل ەپارێزگای دهۆک هەواڵ دەدات کە بووەتە هۆی کوژرانی هەموو سەرنشینەکانی ئەم باڵەفڕەش .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دهۆک هەواڵ لە تێکشکانی باڵەفڕێکی سەر بە ووڵاتی تورکی ادەدات 

ئەم سەرچاوەیە ووتی : " باڵەفڕی تورکیا نزیک شارۆچکەی " حەفتانین " لە پارێزگای دهۆک لە سنووری عێراق و تورکیا تێکشکایە .

هەر بە پێی ئەم هەواڵە سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی ڕایگەیاندووە ئەم فڕۆکەیە لە لایەن هێزەکانی پەکەکە وە کراوەتە ئامانج  بەڵام هێشتا هەواڵە پشتڕاست نەکراوەتەوە .

دەوڵەتی عێراق دوێنێ یەکشەممە سەفەری بەرپرسانی تورکیای بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە و هەموو ڕێگا سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی ووڵاتەکەی بە سەر هاووڵاتیانی تورکیادا وەکوو ووڵامدانەوەیەک بە داگیرکارییەکانی ئانکارا بۆ سەر سەروەری حۆکمڕانی عێراق دا داخست 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە : لەگەڵ تورکیا بەرەنگاربوونەوەی بەرامبەر و هاوشێوە مان ئەنجامدا و لە ووڵامدانەوە بە داگیرکارییەکانی ئەم ووڵاتە بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق ، دەرکردنی ڤیزە لە سنوورەکان و فڕۆکەخانەکانی سنووری هەردوو ووڵات قەدەغە و هەموو سەفەری بەرپرسانی تورکیا بۆ عێراقمان هەڵوەشاندەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە