پەیامی کورد ... پڕۆژەیاسای تاپۆکردنی خانوە زێدەڕەوییەكان لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا
پەرلەمانی كوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پڕۆژە یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕەوییەكانی پەسەندکرد.
پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا بە دەنگی 100 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای تاپۆكردنی زەوی و خانوە زێدەڕەوەكانی پەسەندکرد.
بەپێی یاساکە کە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەردا، هەمو ئەو خانوانەش دەگرێتەوە کە لەسەردەمی حیزبی بەعس زێدەڕۆبوون و روخێنراون، بەمەرجێک بەڵگەیان هەبێت کە پێش ساڵی 1991 ئەو خانوانە هی ئەوانە.
یاساکە هەمو ئەو خانوانەش دەگرێتەوە کە حکومەت تاوەکو ساڵی 2018 روخاندونی بەبیاونی زێدەڕەوی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە