پەیامی کورد ... بن سەلمان لە ترسی گیانی خۆی ئاسایی کردنەوەی ووڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل قەبووڵ ناکات .
ڕۆژنامەی عێبری زمان لە زاری میلیاردێرێکی ئیسرائیلی ئەمریکی نووسی بن سەلمان لە ترسی گیانی یەکگرتنی خۆی لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل قەبووڵ نەکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی عێبری زمانی هائارتس نووسی : بن سەلمان ، وەلی عەهدی عەرەبستان لە دیدارێکدا لەگەڵ هائیم سابان میلیاردێری ئیسرائیلی ئەمریکی یە دەربارەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل قسەی کرد .
ئەم میلیاردێرە ئیسرائیلییە کە یەکێک لە پشتیوانانی جۆ بایدن ە دەربارەی جاوپێکەوەتنەکەی لەگەڵ بن سەلمان جەختی کردەوە و ئاماژەی کرد وەلی عەهدی عەرەبستان ڕایگەیاند کە ناتوانێ لەگەڵ هەر دوو وولاتی بەحرەین و ئیمارات ببێت بە یەک و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل واژوو بکات چوونکە هەنگاوێکی لەم شێوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئێران ، قەتەر و خەڵکی عەرەبستان هەوڵی کوشتنی ئەو بدەن .
ڕۆژنامەی هائارتس لە بەرواری تەوای دیداری ئەم میلیاردێرە لەگەڵ بن سەلمان هیچ زانیارییەکی زیاتر نەخستوەتە ڕوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە