پەیامی کورد ... له ئاکامی پێكدادانی چەکداری لە نێوان هێزه كوردییه‌كان و سوپای پاسدارانی ئێران، دوو سه‌ربازی حكومه‌تی ئێران كوژران.
ئاژانسى هه‌واڵى "فارس"ى ئێرانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، له پێكدادانێكی نێوان سوپاى پاسدارانى ئێران و گرووپێكى چه‌كدارى دژ به شۆڕشى ئێران، كه له باكوورى خۆرئاواى ئێران ڕوویداوه، دوو ئه‌ندامى هێزه‌كانى سوپاى پاسداران كوژراون.
لاى خۆشیه‌وه سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردوه‌ته‌وه، پێكدادانه‌كه له‌ناوچه‌ى چاڵدران له هه‌رێمى ئازه‌ربایجانى خۆرئاوا ڕوویداوه ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بووه، كه ئه‌و چه‌كدارانه هه‌وڵیانداوه دزه‌بكه‌نه ناو ئێرانه‌وه، هه‌ربۆیه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا دوو سه‌رباز كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندارن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان، پێده‌چێت پێكدادانه‌كه له‌نێوان سوپای پاسداران و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پژاك" ڕوویدابێت، كه پێشتر چه‌ند ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌یان له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە