پەیامی کورد ... دەستەی وەبەرھێنان سەرقاڵی یەكلاكردنەوەی كێشەی پڕۆژەكانی وەبەرھێنانە و زۆربەی ئەو پڕۆژانەش كە پێشتر مۆڵەتیان ھەبووە، دەستبەكار بوونە، بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێریش دهڵێ، تەنیا هەفتەی رابردوو مووڵەتی سێ پڕۆژە ھەڵوەشێندراونەتەوە.
سامان عارەب، بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر، رایگەیاند: "ئەو پڕۆژانەی وەبەرھێنان كە مووڵەتیان پێ دراوە و دوای تەواوبوونی وادەی یاسایی دەستبەكار نەبوونە، مووڵەتەكانیان ھەڵدەوەشێنینەوە، بەڵام بەشێكیان دەستبەكار بوونەتەوە و تەنیا لە ماوەی هەفتەی رابردووشدا مۆڵەتی سێ پڕۆژە ھەڵوەشێندراوەتەوە".
بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر ووتیشی: "لە ھەولێر ١٥ پڕۆژە ماوەی یاساییان بەرەو تەواوبوونە و ئەوانیش ھەڵدەوەشێندرێنەوە، هەروەها نزیكەی ٤٠ مووڵەتی وەبەرھێنانیش دەستیان بە كار كردووەتەوە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانیان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە