پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ٠٨ی ٢٠٢٠ لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازارەکانی جیهاندا چەند جارێک بەرزی و نزمی بەخۆوە بینیوە و لەئێستاشدا لەنزیکی ٤٥ دۆلاردایە. بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لەسەدا ٠.٠٢-ی نرخی پێشوی دابەزیوە و بەوەش نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٥.٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس ٠.٠١ دۆلار دابەزیوە کەڕێژەی لەسەدا ٠.٠٢-ی نرخەکەی پێشوویەتی، بەوەش نرخەکەی بۆ ٤٣.٠٦ دۆلار دابەزی.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان و مردووانی کۆرۆنا لەجیهاندا دودڵی و ناجێگیری زیاتری لەبازاڕەکانی نەوتدا بەرامبەر ئابووری جیهان درووستکردوە و بەهۆیەوە، نرخی نەوت دابەزیوە.
هاوکات، نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و تێکچوونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چین کاریگەری لەسەر زیادبوونی نادڵنیایی لەبازاڕەکاندا هەبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە