پەیامی کورد ... ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی موسته‌فا كازمی و نێچیرڤان بارزانی بڵاوکرایەوە
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی موستەفا كازمی و نێچیرڤان بارزانی باس له ژماره‌یه‌ك دۆسیه له‌بواره‌كانی هاوكاری و هاوبه‌شیكردنی نێوان ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ موسته‌فا كازمی، پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له ژماره‌یه‌ك دۆسیه له بواره‌كانی هاوكاری و هاوبه‌شیكردنی نێوان ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌ده‌ستووردا دیاریكراوه، هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تاوانی ڕێكخراو و هاوكاری له شه‌نگال له نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێم.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، موسته‌فا كازمی و نێچیرڤان بارزانی باسیان له بارودۆخی ته‌ندرووستی په‌یوه‌ست به په‌تای كۆر‌ونا و هه‌ڵكشانی زیانه گیانییه‌كان و هه‌وڵی به‌رچاو كرد بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی بۆ تووشبووان و دابینكردنی ڤاكسین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ستایشی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كرد كه له بواری چه‌سپاندنی میكانیزمه‌كانی ده‌ستووری ناوخۆدا به‌دی دێن و ئاماژه‌شی به رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر دادگای فیدڕاڵی و هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی بوودجه‌ی فیدڕاڵی و راشیگه‌یاند، بەو‌هیوایه به ووردی رێكه‌وتنه‌كان جێبه‌جێبكرێن، خزمه‌تگوزاری پێویست پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیان بكرێت.
كازمی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌هێزكردن و یه‌كخستنی هێزه ئه‌منییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرده‌وه، به شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیری ناوخۆیی به‌دی بهێنن و ڕێگه له هه‌ر كه‌لێنێك بگرن كه تیرۆر یان تاوانی ڕێكخراو له ناوچه جێناكۆكه‌كان یان له شوێنه‌كانی تر درووستی بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، سه‌ردانه دوباره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا په‌یامی ڕاست و درووست به هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، گیانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ووڵات دروستده‌كات، ئاماژه‌ی به سه‌ردانی داهاتووشی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی موسته‌فا كازمی ده‌ربڕی و هه‌وڵه‌كانیشی له ڕووی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسییه‌وه به‌رزنرخاند و جه‌ختیكرده‌وه، هه‌وڵی دیپلۆماسی عێراق له ماوه‌ی ڕابردوودا و سه‌ردان ده‌بێته هۆی پێگه‌یه‌كی شایسته بۆ عێراق و دووباره بینینی رۆڵی ئاسایی خۆی له ناوچه‌كه و ووڵاتانی جیهان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ستایشی شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆی له‌ئاستێكی به‌رزی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی كرد و به‌گرنگیزانی په‌ره‌ی پێبدرێت، له‌باره‌ی یاسای بوودجهشهوه له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه، چاره‌كردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ عێراق .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە