پەیامی کورد ... سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشوتری توركیا به فه‌رمی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له پارتی ئاكه‌په‌ی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت "به نیازم پارتێكی نوێ دابمه‌زرێنێ".
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری توركیا ڕۆژی هه‌ینی له پرێس كۆنفرانسێكدا له ئانکارا ڕایگەیاند : " له‌و پارته دێمه ده‌رێ كه به شانازییه‌وه تیایدا خزمه‌تم كردبوو، بۆ چه‌ندین ساڵ هه‌وڵی زۆرم بۆی دابوو، به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژووییمان له‌سه‌ر شانه و هه‌روه‌ها ئه‌ركی سه‌رشانمانه به‌رانبه‌ر به میلله‌ته‌كه‌مان، كه پارتێكی نوێ دابمه‌زرێنین".
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان " ئاكه‌په " بڕیاری دا لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ داوود ئۆغڵۆ ئه‌نجام بدرێت تا له پارته‌كه ده‌ری بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه داود ئۆغڵۆ ووتی "ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌ركردایه‌تی ئاكه‌په زۆر مه‌ترسیداره و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دامه‌زراندنی ئاكه‌په ناگونجێت".
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ، شه‌ش ئه‌ندامی دیكه‌ی باڵای ئاكه‌په ده‌ستیان له‌و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ووڵاته‌كه‌یان كشانده‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە