پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا دوێنێ شەو وەکوو کاری هەمیشەیی لە ڕێگای تویتەرەوە ڕایگەیاند جەیمز مەتیس ، وەزیری بەرگری ئەم ووڵاتە لە پۆستەکەی خۆی دەستی کشاندەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەو قسانەی سەبارەت بە دەست لە کار کشانەوەی " سەگی هار " " لەقەبی مەتیس " کە ماوەیەکی زۆرە ناوبانگی پەیدا کردووە و هەموو لە جیاوازی بیرۆکەکانی مەتیس و ترامپ سەبارەت بە هەندێک لە بابەتی سەرەکی ئاگادار بوون .
خوی مەتیس لە نامەکەی خۆی بۆ سەرۆککۆمار ڕایگەیاند کە دەست لە کار دەکشێتەوە تاکوو ترامپ بتوانێ وەزیرێکی بەرگری هاوشێوەی بیروباوەڕەکانی خۆی بدۆزێتەوە . ئەم بەیاننامەیە ئەمڕۆ لە دوای ئەوە ڕاگەێندرا کە ترامپ دەرچوونی بەپەلە و خێرای هێزەکانی چەکداری ئەمریکا لە سووریا ڕاگەیاند . بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ، مەتیس بە دەیان جار هەوڵیدا دابوو ترامپ لەم کارە پەشیمان بکاتەوە .
بە ووتەی چاک شوومەر ، مەتیس هەروەها بە درووست کردنی دیوار لە سنووری ئەمریکا لەگەڵ مەکزیک هاوڕا نەبوو. ئێستا ئەم بابەتە ، بابەتی ناوەندی لە وتوووێژەکان سەبارەت بە دەستەبەرکردنی خەرجییەکانی دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانە .
کارناسانی ئەمریکی باوەڕیان وایە دەست لە کار کشانەوەی مەتیس بە بۆنەی جیاوازی بیروڕا بە بۆنەی جیاوازی بیروباوەڕگەلی بەرچاو و ڕوونی ئەو لەگەڵ ترامپ سەد لە سەد و ناچار بوو و دۆزینەوەی وەزیرێکی وەها بۆ بەرگری لەگەڵ کارامەو بە ئەزموون بۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا دژوار دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە