ئۆکراینا داوای هاوکاری بەپەلە دەکات

ئۆکراینا داوای هاوکاری بەپەلە دەکات

پەیامی کورد... ئۆکراینا داوای هاوکاری بەپەلە دەکات

ئۆکراینا هێزەکانی ڕووسیا بە ڕووخانی پردەکانی سیڤێرۆدۆنێتسک تۆمەتبار دەکات و داوای یارمەتی بەپەلە، لە هاوپەیمانەکانی دەکات

کاربەدەستێکی ئۆکراینی ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕووسیا ٪70ی شاری سیڤێرۆدۆنێتسکیان لە ناوچەی دۆنباس لە ڕۆژهەڵات کۆنترۆڵ کردووە، لەبەرامبەریشدا جوداخوازان هێزەکانی ئۆکراینی بە بۆردوومانی قورسی سەر شاری دۆنێتسک تۆمەتبار دەکەن.

بەرپرسانی ئۆکراینا دان بەو دۆخە سەختەی سیڤێرۆدۆنێتسکدا دەنێن کە چەند هەفتەیەکە هێرشەکانی ڕووسیای بۆ سەر چڕبوونەتەوە.

سێرگی گایدای، پارێزگاری هەرێمی لوگانسک، دەڵێت؛ هێزەکانی ڕووسیا هەموو ڕێگایەکی مرۆییان بۆ چۆڵکردنی ناوچەکان لە ئەو هاووڵاتییانەی کە لە شارەکەدا گیریان خواردووە، بڕیوە یان خاپووریان کردووە.

گایدای ڕایگەیاند؛ هێزەکانی ڕووسیا نزیکەی ٪70ی شارەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و دۆخی سەربازانی ئۆکراینا لەوێ «سەختە، بەڵام لە ژێر کۆنترۆڵدایە».

دەستبەسەرداگرتنی سیڤێرۆدۆنێتسک لەلایەن ڕووسیاوە ڕێگە بۆ شارێکی گەورەی دیکە بە ناوی کراماتۆرسک لە حەوزی دۆنباس دەکاتەوە، ناوچەیەک کە زۆرینەیان ڕووسی زمانن و مۆسکۆ دەیەوێت بە تەواوی کۆنترۆڵی بکات، کە جوداخوازانی سەر بە ڕووسیا لە ساڵی 2014ەوە بەشێک لەم ناوچە دەوڵەمەندەیان کۆنترۆڵ کردووە.

لە لایەکی دیکەوە ئۆکراینا داوای لە هاوپەیمانەکانی دەکات، بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشڕەویی هێزەکانی ڕووسیا خێراتر بن لە دابینکردنی چەکی قورس بۆیان.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی سەرنجی هاوپەیمانەکانی ڕادەکێشێت کە گەیاندنی چەکی قورس و پێویست کۆتایی بە ڕووسیا لە ناوچەی دۆنباس دەهێنێت.

لە لایەکی دیکەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی جوداخوازان و ئاژانسەکانی هەواڵی ڕووسیا، بۆردوومانەکانی ئۆکراینا لە نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون لە شاری دۆنێتسک لە نا و بازاڕ و نەخۆشخانهیەک زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوەو بەهۆیەوە ئاگرێی زۆر نەخۆشەکان بۆ ژێر زەمینی نەخۆشخانەکە گوازراونەتەوە.

لای خۆیەوە، ستێفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هەواڵی بۆردوومانی نەخۆشخانەیەک لە دۆنێتسک «لەڕادەبەدەر ناڕەحەتکەرەوە»، ئاماژەی بەوەشکرد، «هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی بەتایبەت دامەزراوە تەندروستییەکان، پێشێلکردنی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە».

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە