بە پێی زانیارییەکان ، ڕاگەێندرا چەند چەکدارێکی پەیوەست بە ووڵاتی تورکیاوە ، لە ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری عەفرین ڕووناکبیری کورد حەسەن بووزۆ ڕفێندرا .
بە گوێرەی زانیارییە خۆجەییەکان ، ڕووناکبیری کوردی بە ناوبانگ " حەسەن بووزۆ " لە ٦ی کۆتامانگدا لە ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری عەفرین لە نزیکی پەیکداری کاوە ، لە لایەن ئەرتەشی ئەلشامی ڕفێندرا .
هەروەها ڕاگەێندراوە ، کۆما چەکدار داوایان لە بووزۆ کردبوو کە هەواڵەکانی نوێی بکاتەوە . هەر بۆیە لە کۆمپانیایەکی هەواڵی کاری دەکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووری ٢٣٤٠ کوردی عەفرینی گیراون و لە ناو ئەو گیراوانەدا ٨٤٠ کەسیان لە بەندیخانەکانی تورکیا دەست بەسەرن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە