پەیامی کورد ... سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوبەرایەتی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەوەی ئێمە دەیبینین ئەوەیە هێزی ئەمریکی لە مێنبەج ناکشێنەوە.
ئێلهام ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوبەرایەتی سووریای دیموکرات لە کۆبوونەوەی سەرۆک عەشیرەکانی ڕەقە ئاماژەی بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا کرد و ڕایگەیاند: تورکیا ئامادەکاریی بۆ هێرش کردن کردووە و هێزەکانی لە مێنبەج جێگیر کردوون بەڵام ئەوەی ئێمە دەیبنین ئەوەیە کە ئەمریکا سنوورەکانی مێنبەج چۆڵ ناکات.
هەروەها : بوونی داعش هەڕەشەیە لە سەر ئەورووپا و ئەگەر بێت و تورکیا هێرش بکاتە سەر ئێمە ئەوە لێشاوی کۆچبەران بەرەو ئەورووپا دەست پێدەکاتەوە.
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی دا: هێزەکانی ئێمە ئەو تێرۆریستانەی لە ناو برد کە هەڕەشە بوون بۆ هەموو جیهان. بەرپەچی تێرۆریستانمان دایەوە و ووڵاتانی دیکەشمان لە هەڕەشەی داعش پاراست و ئەمنییەتی ئەو ووڵاتانەمان دابین کرد. ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە کە شان بە شانی هەموو گەلانی سووریا لە سەر داهاتووی ئەو ووڵاتە دانووستان و دیالۆگمان هەبێت. هەموو ئەو ووڵاتانەی ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵیان هەیە دژی ئەوەن تورکیا لە سووریا بوونی هەبێت. ئێمە دەبێت ناوچەکانی باب و جەرابلۆس و عەفرین ئازاد بکەین لە بەر ئەوەی ئەو ناوچانە خاکی سوووریان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە