پەیاما کورد ـ رۆنی زەیتوون، جەستە بەدوور دەگرێت لەتوشبوون بە ھەوکردن و دەشبێتە ھۆی کەمکردنەوەی چەوری و رێژەی کۆلیسترۆڵ لەگەدە و ریخۆڵەکاندا، ھاوکارێکی باشیشە بۆ دروستکردنی جۆرە ئەنزیمێک لە پەنکریاسدا کە گەردەکانی چەوری تێک دەشکێنێت.
لە ڕۆنی زەیتووندا بڕێکی زۆر ڤیتامینەکانی (D)، (E) و پۆتاسیۆم ھەیە، کە دەبنە ھۆی توانەوەی چەوری، بەھەمان شێوە ماددەی پیتاکاوتینی تێدایە کە دواتر دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین ئەی.
ڕۆنی زەیتوون دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (K)، کە بەشێوەیەکی گشتی لە گەڵای سەوزدا ھەیە و لەناو مادەی کلۆرۆفیلدایە، ئەو ڤیتامینە ھاوکارە لە مەیینی خوێن و ھاوکاری جەستەش دەکات لە سوودوەرگرتن لە مادەی کالسیۆم، کە دەبێتە ھۆی پتەوبوونی ئێسکەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە