سێ مێرمنداڵ کە دوویان کچن لە پیرانشار دەستبەسەر کران

سێ مێرمنداڵ کە دوویان کچن لە پیرانشار دەستبەسەر کران

پەیامی کورد... سێ مێرمنداڵ کە دوویان کچن لە پیرانشار دەستبەسەر کران

پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سەقز، مەهاباد و پیرانشار کە سێ کەسیان ژیر ١٨ ساڵ بوون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ئاپریلی ٢٠٢٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لانی کەم پێنج کەسیان بە ناوەکانی پەریسا سپاهی ١٧ ساڵە و کەویار ئەلیاسی ١٨ ساڵە خەڵکی مەهاباد، عیرفان زولفی نیا ١٨ ساڵە خەڵکی سەقز و یووسف حەشرەتی ٢٢ ساڵە و مەنسوور کانی ڕەشی ٣٢ ساڵە خەڵکی پیرانشاریان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم پێنج هاووڵاتییە لە ناو ماڵێک کە لە گوندی "کارخانە قەند" هەڵکەوتووە دەستبەسەر کراون و دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی گوازراونەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم پێنج کەسە و هەروەها چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە