ترامپ : باوەڕم بە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا نییە بەڵکوو متمانەم بە " پووتین " ە

ترامپ : باوەڕم بە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا نییە بەڵکوو متمانەم بە " پووتین " ە

پەیامی کورد  ...  سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا راپۆرتەكانی دەزگای هه‌واڵگرى ووڵاتەكەی ڕەتكردەوە و بۆچوونی سه‌رۆكى ڕووسیای پێ گرنگترە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕاپۆرتەكانی دەزگای هەواڵگری ووڵاتەكەی تایبەت بە مووشەكە ئاسمانیەكانی كۆریای باكور رەتكردوەتەوە و بەكارمەندانی دەزگاكەی ڕاگەیاندوە، ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی ڕووسیا دڵنیایداوە كۆریای باكوور لەو جۆرە چەكەی نییە.

ئاندروو مكەیب، بەڕێوەبەری نوسینگەی لێكۆڵینەوە فیدراڵیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە تەلەفزیۆنی CBSی ئەمریكی ڕاگەیاند ، لەكاتێكدا كاربەدەستانی دەزگای هه‌واڵگرى ئەمریكا بە ترامپ-یان رایانگەیاند، دڵنیایدانەكانی  ڕووسیا لەگەڵ راپۆرتەكانی دەزگاكەیاندا ناگونجێت، لە ووڵامدا ترامپ، ووتی "بەلامەوە گرینگ نیە، من متمانەم بە سەرۆك پوتین هەیە".

لە لێدوانەكەیدا، مكەیب سەرسوڕمانی خۆی بۆ هەڵوێستەكانی ترامپ دەربڕی لە گرنگینەدانی بە زانینی ئەو كێشە راستەقینانەی رۆژانە ڕووبەڕووی ئه‌مه‌ریكا دەبنەوە.

له‌ ژمارەیەك راپۆرتی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیجی و نێودەوڵەتی واشینتۆن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هێزێكی نهێنی سەربازی لە كۆریای باكور هەیە كەخاوەنی مووشەكی ئاسمانی ناوەند مەودای "نودونگ-1"ی بالیستیە و پەرە بەو چەكە ئاسمانیە دەدەن.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەو هێزە سەربازییە رۆڵێكی سەرەكیان هەیە، لە پەرەپێدانی ئەو موشەكانە كە لەتوانایاندایە بگەنە كۆریای باشور و یابان و تەنانەت ناوچەی گوام-ی ئەمریكا لە رۆژئاوای دەریای هێمن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە