کچە کوردێک خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بە دەست هێنا

کچە کوردێک خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بە دەست هێنا

پەیامی کورد ... کچە کوردێک خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بە دەست هێنا

 

ڕێز گەردی، کچەکوردێکی دانیشتووی نیوزلەندایە و لە بواری مافەکانی مرۆڤدا کاردەکات، ڕێز وەک یەکەم ژنی کورد توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی "کاریگەری جیهانی."

 

لەو بارەیەوە ڕێز رایگەیاندووە، پێشتر چەندین خەڵاتی ناوخۆیی لە نیوزلەندا بەدەستهێناوە و لە ئێستاشدا خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ بەدەستهێناوە.

 

باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ تیمێکی پارێزەرانی نێودەوڵەتی سەردانی کوردستان دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەو کۆمەڵکوژییەی کە داعش بەرامبەر بە کوردانی ئێزدی ئەنجامی داوە.

 

ڕێز خەڵکی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە و ئەمساڵ دکتۆراکەی لە زانکۆی هارڤارد بەدەستهێناوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە