بەپەلە ... ژاپۆن بە شیوەی تاکلایەنە هێزی چەکدار ڕەوانەی کەنداوی فارس دەکات

بەپەلە    ...   ژاپۆن بە شیوەی تاکلایەنە هێزی چەکدار ڕەوانەی کەنداوی فارس دەکات

پەیامی کورد     ...    ژاپۆن هێزی چەکدار ڕەوانەی کەنداوی فارس دەکات

بە گوێرەی هەواڵەکان ووڵاتی ژاپۆن هێزی چەکدار ڕەوانی کەنداوی فارس دەکات . بە پێی ئەم هەواڵە دەوڵەتی ژاپۆن بڕیاری داوە یەکینەکانی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە بگوازێتەوە ناوچەی کەنداوی فارس بەڵام ئەم کارەی بە شێوەی تاک لایەنە ئەنجام دەدات نەوەک هاوپەیمانییەک لەگەڵ ئەمریکا

ئەم هەواڵە لە لایان ڕۆژنامەی ناوخۆیی ووڵاتی ژاپۆن بە ناوی " ئاساهی " یەوە ڕاگەێندراوە .

ئەمە لە حاڵیکدایە کە پێشتریش میدیاکانی ژاپۆن لە نییەتی ئەم ووڵاتە بۆ هەناردنی یەکینەکانی ئەرتەشی خۆی بۆ کەنداوی فارس لە دەرەوەی چوارچێوەی هاوپەیمانی کە ئێستا لەو ناوچەیە لەگەڵ ئەمریکایە لەوانەش هەناردنی کەشتییەکی شەڕی هێزە دەریاییەکان بۆ ئەو ناوچەیە ووتووێژیان کردبوو .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە