پەنس : ڕووسیا هەوڵی تێکدانی ڕێکەوتنەکانی ئێمە دەدات

پەنس : ڕووسیا هەوڵی تێکدانی ڕێکەوتنەکانی ئێمە دەدات

پەیامی کورد  ...  جێگری سەرۆکی ئەمریکا " مایک پەنس " ڕووسیای بە پارچەکردنی یەکیتی ڕۆژئاوا تاوانبار کرد .

پەنس بە سەردانێکی فەرمی چووە وەرشۆ و دوای چاوپێکەوتنی لەگەل سەرۆکی دەوڵەتی پۆڵەندا " ئاندرێز دۆدا لە ووتوووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەوانان دا ڕایگەیاند :

مۆسکۆ هەوڵ دەدات کە ڕێکەوتنی ئێمە تێک بدات ، بە خەزێنە گازییەکانی خۆی و پێترۆڵ ، بە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی و هەروەها چەکی ناوەکی ، دەستتێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەورووپا و هەموو دونیا بە گشتی ... "

سەردانەکەی پەنس لە کاتێکدایە کە ووڵاتی پۆڵەندا ، بۆ ئەوەی خۆی لە هێرشەکانی ڕووسیا بپارێزێت داوای لە ئەمریکا بارەگایەکی مەیدانی لە ناو ووڵاتەکەی ئەوان درووست بکات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە