پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، دۆخی سیاسی عێراق به‌گشتی و دوایین پێشهاته‌كانی پارێزگای مووسڵ‌یان به‌تایبه‌تی تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرینگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ووڵات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/4/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا د. ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا دۆخی ئاواره‌كانی عێراقیان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خسته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی هاوكاریكردنیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌رده‌وامی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه، تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی دیكه، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە