شەپۆلی بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەکات

شەپۆلی بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەکات

 پەیامی کورد ...  بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە سبەیەوە باران بارین دەست پێدەکاتەوە . 

 بە پێی هەواڵی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان کە ڕایگەیاند،  پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممەوە شەپۆلێکی دیکەی باران بارین و بەفر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە . 

هەروەها دەوترێ ئەگەرێکی زۆر ھەیە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت و لە ناوچەکانی دیکەش باران دەبارێت. 

 ئاماژەش بەوە کراوە ئەم شەپۆڵە باران بارین و بەفرە ھەر سێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە . 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە