لەبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا کڕینی سیستەمی مووشەکی ڕووسیا هەڵناوەشێنینەوە

لەبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا کڕینی سیستەمی مووشەکی ڕووسیا هەڵناوەشێنینەوە

پەیامی کورد  ...  ووتەبێژی حزبی داد و گەشەپێدانی تورکیا ڕایگەیاند کە هەڕەشەی ئەمریکییەکان ناتوانێت ببێتە هۆکاری ڕێگرتن لە کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤۰۰ لە ڕووسیا.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، عومەر چەلیک، ووتەبێژی حزبی داد و گەشەپێدانی تورکیا ڕایگەیاند کە هەڕەشەی ئەمریکییەکان بۆ ڕێگری کردن لە کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤۰۰ گەمژانەیە و ناگاته‌ ئه‌نجام.

ئەو زیادی کرد: لێدوانی یەک لە دوای یەکی ئەمریکا لە دژی کڕینی ئێس ٤۰۰ دەبێتە هۆی پێداچوونەوە بە کڕینی فڕۆکەی ئێف ۳٥ لە ئەمریکا. ئەم لێدوانانە لە ئاستی ئاسایی دەرچووە. ئەم قسانە هیچ ئه‌نجامێکی نابێت. هەر جۆرە کێشەیەک لە نێوان هاوپەیمانەکان دەبێت بە گفتوگۆ چارەسەر بێت. ئێمە بە هۆی هەڕەشەکان دەست لە ئێس ٤۰۰ هه‌ڵناگرین.

ئەو زیادی کرد: هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ گەماڕۆدانی تورکیا کارێکی هەڵەیە و نادادپەروەرانەیە لە لایەن ئەمریکاوە کە هاوپەیمانی ناتۆیه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە