پەیامی کورد ... نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکەی تاران - دیمەشق بە ١٧٢ سەرنشینەوە لە بنکەی ڕووسیا لە سووریا .
فڕۆکەیەکی مەسافری بە ١٧٢ سەرنشینەوە کە لە تارانەوە فڕیبوو و لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانە لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ ناوچەی سەر دیمەشق ئەوەندی نەمابوو کە بکەوێتە بەر سیستەمی دژە مووشەکی ئاسمانی سووریا وە ، بۆ بنکەی ئاسمانی حۆمەیمیم ی ڕووسیا هیدایەتی دراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ژەنڕال ئیگوور کوناشێنکۆف ، ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ڕایگەیاند : لە کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەوە ، چوار فڕۆکەی شەڕکەری هێزی ئاسمانی ئێف - ١٦ ی ئیسرائیل بێ هاتنەوە ناو سنووری ئاسمانی سووریاوە بە هاوێشتنی ٨ مووشەکی زەوینی بە ئاسمان بۆ سەر ناوچەی دیمەشق هێرشێکی لەناکاو و غافڵگیرانەیان ئەنجام دا .
کوناشێنکۆف هەروەها ڕایگەیاند : هێزەکانی ئەرتەشی دەوڵەتی سووریا لە جەرەیانی بەرپەچدانەوەی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بە شێوەی چالاکانە لە سیستەمی بەرگری مووشەکی ئاسمانی کەڵکیان وەرگرتووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە