پەیامی کورد ... کوڕی دووهەمی مەلیکەی بەریتانیا قاچاخچی مرۆڤ ە
دادستانەکانی ئەمریکا کە لە سەر دۆسیەی قاچاخی کچان و ئازاری جینسی ئەوان دا کار دەکەن ئەندامێکی خانەدانی سەڵتەنەتی بەریتانیا یان بە هاوکاری نەکردنی لێکۆڵینەوەکانی ئەم دۆسیەیە تاوانبار کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز " جێفری ئێپستین " میلیاردێری ئەمریکی کە پەیوەندییەکیشی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتەدا هەبووە ، لە بەندیخانە دا خۆکوژی کردووە . ئەو تاوانبار بە بەشداریکردن لە قاچاخی منداڵان و کچانی گەنج و بەکار هێنانی جێنسی لەوان بووە .
لە هەمان کاتدا ، شازادە ئەندرۆ کوڕی دووهەمی مەلیکەی بەریتانیا ش تاوانبار بە پەیوەندی لەگەڵ ئەم قاچاخچی یەی مرۆڤە بە شێوەیەک میدیاکانی بەریتانیا و ئەمریکا بارەها وێنەکانی ئەویان لە ماڵی ئێپستین بڵاو کردووەتەوە . ئێستا دادستانەکانی ئەمریکا کە لە سەر ئەم دۆسیەیە کار دەکەن ئەندروو بە هاوکاری نەکردن لەم دۆسیەیە تاوانبار کردووە . ئەوان داوای لێپێچینەوە لە شازادە ئەندروون دەکەن بەڵام ئەو ناچێتە ژێر باری ئەم لێکۆڵینەوەیەوەبە شێوەیەک کە پاریزەرەکانی ، دادستانی ئەمریکا بە بەشداری کردن لە پارتییەکی شەوانەی ڕیکلام کردن بە مەبەستی تاوانبار کردنی خانەدانی سەڵتەنەتی بەریتانیا تاوانبار کردووە .
دادستانەکانی فێدڕاڵی ئەمریکا لە مەنهەتێن ی نیۆیۆرک خەریکی لێکۆڵینەوە لە سەر چوارچێوەی دۆسیەی قاچاخ و بەکارهێنانی جێنسی لە کچانن و داوا لە ئەندروو دەکەن لەگەڵیان هاوکاری بکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە