رێكخراوی شه‌فافیه‌تی جیهانی: عێراق لە گەندەڵیدا پێش 157 وڵات کەوتووە

رێكخراوی شه‌فافیه‌تی جیهانی: عێراق لە گەندەڵیدا پێش 157 وڵات کەوتووە

پەیامی کورد... رێكخراوی شه‌فافیه‌تی جیهانی: عێراق لە گەندەڵیدا پێش 157 وڵات کەوتووە

رێكخراوی شەفافیەتی جیهانی لەراپۆرتێكی دا بڵاویكردەوە: بۆ ساڵی 2022 عێراق لەرێزبەندی حەوتەمی لیستی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان دێت لەسەرجەمی 157 وڵات.

رێكخراوی شەفافیەتی جیهانی ڕایگەیاند: لە ساڵی 2021ەوە عێراق لەرێزبەندی حەوتەمی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان ماوەتەوە، ودانیماركیش لەرێزی یەكەم دێت لەكەمترین رێژەی گەندەڵی وباشترین شەفافیەت بە 90 خاڵ ودوای ئەویش فینلەندا ونیوزیلاند دێن.

ئاماژەی بەوەشكردوە: عێراق لەرێزی 157 دێت لەسەر ئاستی جیهان بە 23 خاڵ، ولەرێزی حەوتەمی گەندەڵترین وڵاتانی عەرەبییە وهەریەكە لەلیبیا وسوریا ویەمەن وسودان لەرێزی دواوەی وڵاتانی گەندەڵن.

رێكخراوی شەفافیەتی جیهانی پشت بەداتا و زانیارییەكانی دەستە نێودەوڵەتیەكانی وەك بانكی نێودەوڵەتی ودامەزراوەی ئابووری جیهانی دەبەستێت لەدیاریكردنی گەندەڵترین وڵاتانی جیهانی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە