PeyamaKurd - نیۆیۆرک تایمز : ئەمریکا ڕێگری لە تیرۆرکردنی قالیباف و عێراقچی کردووە
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی واشینتۆن ەوە بڵاویکردەوە:
ئیسرائیل پلانی هەبووە محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران تیرۆر بکات.
ئیدارەی ترامپ ڕێگری لە جێبەجێ کردنی پلانەکەی ئیسرائیل کردووە.
هۆکاری ڕێگرییەکە بۆ هەبوونی دانووستانی نهێنی لە نێوان واشینتۆن و تاران گەڕاوەتەوە بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی.
ئەمریکا ترسی هەبووە هەر هەوڵێکی تیرۆرکردن بۆ ئەو دوو بەرپرسە باڵایە، گفتوگۆکان پەک بخات و ناوچەکە بەرەو شەڕێکی گەورەتر ببات.
واشینتۆن لە ڕێگەی ووڵاتانی ناوچەکەوە هۆشداری داوەتە ئێران کە قالیباف و عێراقچی لە لیستی ئامانجەکانی ئیسرائیل دان.