فڕۆکەیەکی مسافربەری لە کاتی نیشتنەوە لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی ئەیالەتی کارۆلینای ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا بە یەکجاری لێک بووەوەو بوو بە دوو پارچە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی Fox Carolina ، ئەم ڕووداوە بەیانی دوێنێ لە شاری گرینویل روویدا . فڕۆکەی Dassault Falcon 50 لە کاتی نیشتنەوە لە سەر باندی فڕۆکەخانە لە ڕێ لادەدات و بە یەکجاری دەبێتە دوو پارچە .
دوو فڕۆکەوانی ئەم فڕۆکەیە کوژران و ئەم فڕۆکەیە دوو مسافری هەبووە کە ژن و مێرێک بوونە و لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان و گەیانراونەتە نەخۆشخانە .
Dassault Falcon 50 ، فڕۆکەیەکی جێتی سێ مۆتۆریە دوور فڕینە کە دەتوانێ لە زەریای ئەتڵەس تێپەڕ ببێت و بێ هیچ ڕاوەستانێک مابەینی کەنارئاوی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەمریکا تێپەڕێنێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە