دوو کەشتی " کێنێدی " و " مایسترۆ " لە تەنگەی کەرچ ئاگریان تێبەر بوو

دوو کەشتی " کێنێدی " و " مایسترۆ " لە تەنگەی کەرچ ئاگریان تێبەر بوو

پەیامی کورد  ...  دوو کەشتی " کێنێدی " و مایسترۆ " کە بە ئاڵای ووڵاتی تانزانیاوە لە تەنگەی کەرچ جووڵەیان دەکرد ، ئاگریان کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دوو کەشتی " کێنێدی " و مایسترۆ " کە بە ئاڵای تانزانیاوە لە تەنگەی کەرچ جووڵەیان دەکرد ئاگریان تێبەربوو . لەم کەشتییانە بە ژمارە ١٧ و ١٤ کەسیان تێدابووە .

لە کەشتییەکان دا هێندی و تورکی ئامادەییان هەبووە . لەم ڕووداوەدا دە کەس کوژران و ١٤ مەلەوان ڕزگاریان بوو .

بە پێی زنیارییەکان ئەم دوو کەشتییە کە یەکێکیان هەڵگری سووتەمەنی و ٥٠٠٠ تەن سووتەمەنی هەل دەگرت کاتی بەتاڵکردنی لە کەشتییەکەی دیکە تووشی گڕگرتن بوو . حەوت کەشتی تاکوو ئێستاش لە حاڵی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردندا بەشدارییان هەیە .

ئەلێکسی ووڵکۆف بەڕێوبەری گشتی بەندەری کەریمە ووتی : کە گواستنەوە و گەیاندن لە بەندەری کەرچ بە شێوەی ئاسایی ئەنجام دەدرێت . بە ووتەی ئەو ، ئەم ڕووداوەی کە ڕوویداوە لە دەرەوەی ئاوەکانی ئەم ناوچەیە بووە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە