پەیامی کورد ... دوو لێژنه لە لایەن هەر دوو ووڵاتی تورکیا و ڕووسیاوە سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سنووردار له ئێدلیب گەیشتوونەوتە ڕێککه‌وتن.
بە پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ، به ڕۆژنامه‌ی شه‌رقول ئه‌وسه‌ت ڕایانگه‌یاند که دواین دانووستانه‌کان له مۆسکۆی پایته‌ختی ڕووسیا، دوو لێژنه لە لایەن هەردوو ووڵاتی تورکیا و ڕووسیاوە سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سنووردار له ئێدلیب گەیشتوونەتە ڕێککه‌وتن .
ئه‌و سه‌رچاوانه جه‌ختیان کرد: ڕۆژی پێنج شه‌مه لێژنه‌یه‌ک له هه‌ر دوو به‌شی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌تی تورکیاوە سه‌ردانی مۆسکۆی کردووە و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م ووڵاته دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرت و زانیارییانە ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌م زووانە ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازی سنووردار و هه‌ماهه‌نگ کراو له نێوان ڕووسیا و تورکیا له ئێدلیب بۆ ڕووبه‌ڕوو بووه‌نه‌وه به‌ره‌ی نوسره ئه‌نجام بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە