١٢ ژن کە بەندیخانەیەکی ڕۆژهەڵات چاوەڕوانی سزای سێدارە دەکەن

١٢ ژن کە بەندیخانەیەکی ڕۆژهەڵات چاوەڕوانی سزای سێدارە دەکەن

پەیامی کورد … ١٢ ژن کە بەندیخانەیەکی ڕۆژهەڵات چاوەڕوانی سزای سێدارە دەکەن

 

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ یەکەمجار لیستەیەکی بڵاو کردووەتەوە و باس لەوە دەکات کە ١٢ ژن کە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراون.

 

 

ئەو ڕێکخراوەیە ناسنامەی ئەو ١٢ بەندکراوە کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە بە شێوەی خوارەوەی ڕاگەیاندووە؛

 

١_ موحێبەت مەحموودی، خەڵکی ئورومیە

٢_ زەهرا فەرهادی، خەڵکی ئورومیە

٣_ پەریسا مورادی، خەڵکی بۆکان

٤_ نیشتمان محەممەدی، خەڵکی سەردەشت

٥_ گوڵزار ئەحمەدییان، خەڵکی سەردەشت

٦_ فەرانەک بەهەشتی، خەڵکی تکاب

٧_ سوهەیلا نێعمەت زادە، خەڵکی میاندواو

٨_ موژگان عەبدوڵاهی، خەڵکی مەهاباد

٩_ زەینەب خالید، خەڵکی سەردەشت

١٠_ موژگان ئازەرپیشە، خەڵکی ئورومیە

١١_ تەهمینە دانش، خەڵکی خۆی

١٢_ زیبا ( ناوبانگ نادیار) خەڵکی بۆکان

 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو داوا لە سەرجەم ئەو کەسانە ئەکات کە ئەگەر هەرچەشنە زانیارییەکیان سەبارەت بە وردەکاریی کەیسی ئەو ١٢ بەندکراوە هەیە پێوەندی بە هەنگاو بکەن و یارمەتیدەرمان بن بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی تەواو سەبارەت بە کەیسی ئەو کەسانە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە