پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر رایگەیاند : ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر دەکەنەوە کە تەنها رۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی لە بەڕێوبەرایەتییەکەیاندا هەیە و رۆژانی دووشەممە و سێشەممە سەرژمێری ساڵانە دەکەن و مامەڵەی بەدەستهێنانی پاسپۆرت وەرناگرن.
بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە راگەێندراوێکدا کە ئاڕاستەی هاووڵاتیانی پارێزگاکەی کردوە و رایگەیاندوە، هاووڵاتیانی ئاگادار دەکەنەوە کەوا تەنها " ڕۆژی یەک شەممە ٢٢/١٢/٢٠١٩ " دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن بەمەبەستی دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەڵام رۆژانی ڕۆژانی دووشەممە وسێشەممە لەبەر هۆکاری سەرژمێری ساڵانەی بەرێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، هاووڵاتیان تەنها دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن بەمەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرت تاکوو کۆتایی پشووی فەرمی.
لە ئێستادا جگە لە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگاکان، نووسینگەی بەدەستهێنانی پاسپۆرت لە ٥ قەزای دیکەی هەرێمی کوردستانیش هەیە دوای ئەوەی مانگی ئابی ئەمساڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە فەرمانێكی وەزیری ناوخۆ سێ نووسینگەی بەدەستهێنانی پاسپۆرت لە قەزاكانی سۆران، ئاكرێ و زاخۆ دەكرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەو كارە پێكهاتووە.
بە گوێرەی ئامارێکیش لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە ٢٠٢ هەزار داواکاری بۆ بەدەستهێنانی پاسپۆرت لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك تەواوکراون و زۆرترینی ئەو رێژەیەش لە پارێزگای هەولێردا بوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە