ئێران و سعوودیە لە سەر ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن ڕێککەوتوون

ئێران و سعوودیە لە سەر ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن ڕێککەوتوون

پەیامی کورد... ئێران و سعوودیە لە سەر ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن ڕێککەوتوون

ئێران و سعوودیە لە عێراق لەسەر ١٠ خاڵ ڕێککەوتن، یەکێکیان ڕاگرتنی شەڕە لە یەمەن.

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، سعوودیە و ئێران لە بەغدا کۆبوونەتەوە و کۆبوونەوەکە ئەمنی بووە و هەردوولا گەیشتوون بە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە لە ١٠ خاڵ پێکدێت.

وتیشی، هەر دوو وڵاتەکە ڕێککەوتن لەسەر ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن و ڕێککەوتوون گەڕی دووەمی گفتوگۆ لەسەر ئاستی دیپلۆماسی بێت.

هاوکات لەگەڵ وتەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق، مەحموود عەباس زادە وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی بەغدادی ئێران و سعوودیە زۆر ئەرێنی و بنیاتنەرن.

عەباس زادە جەختیکردەوە کە بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان ئێران و سعوودیە کاریگەریی سیاسی و ئابووری و کولتووریی لەسەر گەلانی ناوچەکە دەبێت و ئەوەش هەمان ئەو ئامانجەیە کە عێراق هەوڵی بۆ دەدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە