پەیامی کورد ... ئەمریکا، چین و ڕووسیا پشتگیری خۆیان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له ئه‌فغانستان ده‌ربڕی و داوایان كرد بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبیانیش به‌شداری دانووستانه‌كانی ئاشتی بكات.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی داخراوی نوێنه‌ری تایبه‌تی ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان، زامیر كابولۆڤ، نوێنه‌ری تایبه‌تی چین بۆ كاروباری ئه‌فغانستان، ده‌نگ خیژون و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان، زاڵمای خه‌لیلزاد راگه‌یندراوی گه‌یشتنه رێككه‌وتن بڵاوكرایه‌وه كه له هه‌شت بڕگە و ماددە پێك دێت.
هاوکات هه‌رسێ ووڵات له ڕاگه‌یندراوه‌كه‌دا جه‌ختیان له رێزگرتن له سه‌روه‌ری، سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌فغانستان كرووەته‌وه و داوایان له لایه‌نه‌كانی ئه‌و ووڵاته كردووه پشتگیری پرۆسه‌ی ئاشتی بكه‌ن و ئاماده‌ی خۆشیان نیشانداوه بۆ هاریكاریكردنی پرۆسه‌كه.
هەروەها له ڕاگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه: “هه‌رسێ لایه‌ن داوا ده‌كه‌ن نوێنه‌رانی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌شداری له دانووستانه‌كانی ئاشتیدا بكه‌ن”. له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ڕووسیا، چین و ئه‌مریكا پشتگیریی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا و هه‌رسێ لایه‌نیش ئاره‌زووی گه‌لی ئه‌فغانستان بۆ ئاگربه‌ستێكی گشتگیر په‌سه‌ندده‌كه‌ن.
سایەنی باسە لە به‌یاننامه‌كه بانگه‌وازی له حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كردووه دەرباره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كاری قاچاخچێتییه‌وه.
هەروەها ئه‌و سێ ووڵاته‌ی ناویان هاتووه، له‌به‌یاننامه‌كه‌دا داوایان له ووڵاتانی ناوچه‌كه كردووه پشتگیری ئه‌و رێككه‌وتنه بكه‌ن كه له‌نێو خۆیاندا ئه‌نجامیانداوه.
جێگای ئاماژەدانە له‌كۆتاییدا، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له ڕۆژێكدا كه دواتر دیاری ده‌كرێت، له په‌كینی پایته‌ختی چین دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە