پەیامی کورد … وەزارەتی دارایی: كێشەی مامۆستایانی گرێبەست چارەسەری پێویستی بۆ كرا
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان باس لەوەدەكات، وەزیری دارایی و ئابووری بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ وەزیری پەروەردە و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوەوە و كێشەی ئەو مامۆستایانە "چارەسەری پێویستی بۆ كرا."
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، لە كۆبوونەوەكەدا "هەر سێ لا لەسەر ئەوە رێككەوتن، كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەری كۆتایی بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەی كێشەكە بە میكانیزمێكی نوێ چارەسەر بكرێت."
وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، "بڕیاردرا چارەسەری كۆتایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی بكرێت و كێشەكانیان لە ماوەیەكی نزیكدا چارەسەر بكرێت."
ماوەی چەندین رۆژە مامۆستایان وانەبێژ بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە و داوادەكەن بكرێنە هەمیشەیی و ساڵانی خزمەتیشیان بۆ هەژمار بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە