کچێکی کورد لە پاوە دەستبەسەر کرا

کچێکی کورد لە پاوە دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد … کچێکی کورد لە پاوە دەستبەسەر کرا

کچێکی خەڵکی پاوە کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردستانی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢١ )٨ی ژوئیەی ٢٠٢٢)، شنە ئەحمەدی خەڵکی پاوە دوای بانگ کران بۆ دادگای ئەو شارە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای سێ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدی، شنە ئەحمەدی دوای دەستبەسەر کران بۆ ناوەندی چاکساسی و بارهێنانی کرماشان گوازراوەتەوە.

شنە ئەحمەدی ساڵی ڕابردوو چووەتە باشووری کوردستان و بۆ ماوەیەک ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و دوای جیا بوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ زێدەکەی خۆی.

ناوبراو دواجار لەلایەن دادگای شۆڕشی پاوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە ئەو سزایە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٩١ ڕۆژ بەندکران کەم کرایەە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە