هەر سێ ووڵاتی تورکیا و ئێران و ڕووسیا لە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا زۆر دڵگرانن

هەر سێ ووڵاتی تورکیا و ئێران و ڕووسیا لە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا زۆر دڵگرانن

پەیامی کورد   ...    هەر سێ ووڵاتی تورکیا و ئێران و ڕووسی الە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا زۆر دڵگرانن .

نیگەرانی ڕووسیا ، تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەردەوام بوونی ئامادەیی هیزەکانی ئەمریکا لە سووریا زیاتر دەبێت .

وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ وولاتی ئێران ڕووسیا و تورکیا ڕۆژی ڕابردوو لە بڕیاری دۆناڵد ترامپ لە سەر ئەوەی کە بەردەوامی بە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاخۆی دەدات نیگەرانی خۆیانیان دەربڕی .

وا پێدەچێت دۆناڵد ترامپ لە بڕیارەکەی خۆی سەبارەت بە دەرچوونی تەواوی هیزەکانی وولاتەکەی لە سووریا پاشگەز بووبێتەوە و هێزەکان ئەمریکا دەمێننەوە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا یەکشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا و کاتی ڕاگەیاندنی هەواڵی کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی ڕابەری هیزە چەکدارەکانی داعش ڕایگەیاند بە نیازە کۆمپانیاگەلی زۆر گەورەی نەوتی لەوانەش ئێکسۆم مۆبیل بۆ دەرهێنانی نەوت بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بنێرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە