بەپەلە ... ئایا کردنەوەی سنوورەکان بۆ کۆچبەران ڕاستە ؟؟؟ ڕاگەێنداروی ڕاستی ئەم بابەتە بخوێننەوە

بەپەلە    ...  ئایا کردنەوەی سنوورەکان بۆ کۆچبەران ڕاستە   ؟؟؟ ڕاگەێنداروی ڕاستی ئەم بابەتە بخوێننەوە

پەیامی کورد    ...     نوێنەری فێدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا رایگەیاند : چەند ڕۆژێکە دەنگۆی کردنەوەی سنوورەکان هەیە بەڕووی کۆچبەراندا لە تورکیاوە بەرەو ئەورووپا، بەڵام "ئەم پڕوپاگەندانە ڕاست نین"

رۆژ عەزیز، نوێنەری فێدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند : "چەند رۆژێکە دەنگۆی کردنەوەی سنوورەکان هەیە بەڕووی کۆچبەراندا لە تورکیاوە بەرەو ئەورووپا، دەمەوێت لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕابگەینم ئەم پروپاگەندانە ئەسڵ و ئەساسی نیە، بەڵکوو کۆمەڵێک قاچاغچی و کەسانێکن کەڵک لەمە وەردەگرن و تا خەڵکی کوردستان ڕوو لە تورکیا بکەن و بەرەو ئەورووپا بڕۆن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسانەی دەڕۆن لەسنووری تورکیا و یۆنان دەستگیردەکرێن و دواتر هەندێک کەس دەستگیرکراوەکان بەپارە بەردەدەن، ئەوانەی ئەو پڕوپاگەندانە دەکەن تەنها بۆ ئەوەیە هانی هاووڵاتیانی کورد بدەن بەرەو تورکیا و یۆنان بەرێ بکەون خۆشیان قازانج لە گرتنی پەنابەران بکەن تا بە پارە پەنابەرەکان بەربدەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە