ئەمریکا ١٤ ملیار دۆلار وەک هاوکاری دەدات بە ئۆکراینا

ئەمریکا ١٤ ملیار دۆلار وەک هاوکاری دەدات بە ئۆکراینا

پەیامی کورد... ئەمریکا ١٤ ملیار دۆلار وەک هاوکاری دەدات بە ئۆکراینا

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی پەسەندکرد کە تێیدا پێشکەشکردنی هاوکاری بە بەهای ١٤ ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ ئۆکراینا لە ئەستۆ دەگڕێت بۆ پشتیوانی ئاوارەبوونی ئۆکراینا کە بەهۆی شەڕەوە لە وڵاتەکەیان جێ هێشتووە.

ئەمڕۆ ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووە، ''ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی پەسەندکردووە کە بڕی ١٤ ملیار دۆلار و بە هەمان شێوە بڕی ٢.٦ ملیار دۆلار وەک هاوکاریی مرۆیی تەرخان کردووە، هەروەها زیاتر لە ملیارێک دۆلار بۆ پشتیوانی ئاوارەبوونی ئۆکراینی کە بەهۆی شەڕەوە لە وڵاتەکەیان هەڵهاتوون لەخۆدەگرێت ناوەڕۆکی پرۆژەکە باس لەوە دەکات کە پارەکە بۆ پاراستنی هێڵەکانی کارەبای وڵات و ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و بەدەستهێنانی چەکی بەرگری بۆ کیێڤ دەخاتە ڕوو.''

ئەوشخراوەتەڕوو، ''ئەو بڕە پارەیەی بۆ هاوکاریی ئۆکراینا دیاریکراوە کە لە بودجەی فیدراڵی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەگاتە ١.٥٠٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی.''

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە