فەیسبووک لە دژی ئێران ڕێوشوێنی ئەمنییەتی بەرفراوانتر دەگرێتە بەر

فەیسبووک لە دژی ئێران ڕێوشوێنی ئەمنییەتی بەرفراوانتر دەگرێتە بەر
پەیامی کورد     ...   فەیسبووک لە دژی ئێران ڕێوشوێنی ئەمنییەتی بەرفراوانتر دەگرێتە بەر

دوای فشارەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ فەرمانبەرێکی پێشووی ئێرانی بە ناوی "بێهداد ئەسفه بۆد" لە کۆمپانیای "فەیسبووک" بە مەبەستی سیخوڕیکردن بۆ ئەو ڕێژیمە، ئەم کۆمپانیایە ڕێوشوینی ئەمنییەتی بەرفراوانتری خستە سەر ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە.

"بێهداد" یەکێک لە ئەندازیارانی فەیسبووک بووە و لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ناوخۆی ئێران، چەند کەرەستەی ئەو کۆمپانیایەشی بردووەتەوە.

"ناوبراو" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەست بەسەر کرا و بە مەبەستی سیخوڕیکردن لە کۆمپانیای فەیسبووک بۆ ئێران خرایە ژێر فشارەوە و دواتر لە هاوکاریکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە وازی هێنا.

ڕێژیمی ئێران بەردەوام لە هەوڵدایە لەگەڵ کەسانێک کە لە دەرەوەی ووڵات ژیان دەکەن، پەیوەندی درووست بکات بۆ سیخۆڕیکردن کەڵکاژۆیان لێ وەربگرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە