پەیامی کورد ... کۆمپانیای ساخت و سازی ئۆتۆمبێل " دایملێر " ی ئاڵمانی دەڵێ کە نازانێت کیم جوونگ ئوون ئۆتۆمبێلی لیمووزینەکەی ئەم کۆمپانیایەی لە کوێ هێناوە چوونکە ئەم کۆمپانیایە هیچ ڕێکەوتنێکی لەگەڵ کۆریای باکوور دا نییە .
زیلکە مووکێرت ، ووتوبێژی کۆمپانیای دایملێر ئاگ ی ئاڵمانی ڕۆژی هەینی ٢٦ی ئەیپریل لە ووڵامێکی نووسراو دا بە پرسیاری ڕۆژنامەوانی ئاسۆشەیتێدپرێس لەمبارەوە ووتی : " ئێمە بە هیچ جۆرێک دەربارەی ئەوەی کە ئەم ئۆتۆمبێلانە چۆن سەریان لە کۆریای باکوور دەرهێناوە زانیاریمان نییە ."
کیم جەەنگ تاکوو ئێستا بۆ بەشداری کردنی لە چەندین دیداری فەرمی زۆر گرینگی خۆیدا لە ئۆتۆمبێل گەلی لووکسی کۆمپانیای دایملێر ئاگ ئاڵمانی بە کار هێناوە . ئەو هەروەها لەوانەش لە سەفەری ئەم دواییەی خۆیدا بۆ شاری ڤێلادی ڤێستووک بۆ دیدار لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە دوای دابەزینی لە شەمەندەفەر بە دەزگایەک ئۆتۆمبێلی لیمووزینی مێرسێدێس میباخ ی مۆدێل " ئێس – ٦٠٠ ی پۆلمێن گارد " لەم شارەدا گوازرایەوە .ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری مێرسیدێس میباخ ئێس ٦٢ ش ئۆتۆمبێلەکەی ئەوی لە ڤێلادی ڤێستووک سکۆرت دەکرد .
کیم جوونگ ئوون لە دوو سەفەری ڕابردووی خۆیدا بۆ دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترامپ لە مانگی ژووئەنی ٢٠١٨ و لە فێبریوەری ٢٠١٩ لە سەنگاپوور و هانۆی یش سەاری دەزگایەکی ئۆتۆمبێلی ئێس ٦٠٠ ی پۆلمێن کارد ببوو .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرامبەر بە یاسای ئێستای کۆریای باکوور لە لایەن ئەمریکاوە ، هەناردەکردنی هەر جۆرە کەل و پەلێکی لووکس بۆ ئەم ووڵاتە قەدەغەیە .ئامانجی ئەمریکا لە ئەنجامدانی ئەم گەمارۆیانە لە دژی کۆریای باکوور فسار بۆ سەر ئەم ووڵاتە بۆ پێشگرتن لە بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمییە .
ووتەبێژی دایملێر کۆمپانیای دایملێر ئاگ ی ئاڵمانی ڕایگەیاندووە " بۆ دایملێر هەناردەکردنی کاڵا بە شێوەی درووست و لە چوارچێوەی یاساکان یەکێک لە ڕێکارە بەرپرسیارانەکانە لە چالاکی تیجاری دا کە هەژمار دەکرێت .
کۆمپانیای دایملێر ئاگ کە پێشتر " دایملێر بێنز " ناو دەبردرا و مەقەڕی سەرەکی لە شاری شتووتگارتی ئاڵمانیا یە ، یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە لە جیهان و لەوانەشە لووکسترین یشیان بێت . ئەم کۆمپانیایە ، بەرهەمەکانی خۆی تا ڕادەیەک بۆ هەموو ووڵاتانی جیهان دەنێرێت ، بەڵام لە نێوان ااڵاتانی کڕیاری ئۆتۆمبێلگەلی دایملێر لە سەر لاپوەڕەی فەرمی وێبسایت ، ناوی کۆریای باکوور نابینرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە