محەممەد حاجی مەحموود: هەر بەندێکی دەستووری عێراق بگۆڕدرێت لە دژی کورد و کوردستانە

محەممەد حاجی مەحموود: هەر بەندێکی دەستووری عێراق بگۆڕدرێت لە دژی کورد و کوردستانە

پەیامی کورد... محەممەد حاجی مەحموود: هەر بەندێکی دەستووری عێراق بگۆڕدرێت لە دژی کورد و کوردستانە

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوێنێوە ئەوانەی ناو پەرلەمان دەستیان بۆ شتێکی خەتەر بردووە، ئەوەش گۆڕینی دەستووری عێراقە و هەر بەندێکی دەستووری عێراق دەستکاری بکرێت لە دژی کورد و کوردستانە.

محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ١ ی ئابی ٢٠٢٢ پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراقەوە بڵاو و کردەوە و دەڵێت، "بارودۆخی عێراق بۆ خراپتر هەنگاو دەنێت و سەدریش ئەوەی دەیەوێت لەوە گەورەترە کە ئەبینرێت و ئەبیسترێت، چونکە لەو ماوەیەدا کێشە و ئاڵۆزی و ئاشوب و لێکترازان و بێ سەر و بەری ڕووی لە عێراق کردووە کە بە زۆر لکێندراوە بەیەکەوە".

ئەوەشی نووسیوە، پەرلەمانیش بووە بە جێگای گاڵتەجاری و سووکایەتی پێکردن و ترسی ئەوەشم هەیە جارێکی، کە ئەندامانی پەرلەمان بڕۆنەوە ناو پەرلەمان و بڕیاری چارەنووسی عێراق بدەن.

محەممەد حاجی مەحموود، ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە دوێنێوە ئەوانەی ناو پەرلەمان دەستیان بۆ شتێکی خەتەر بردووە، ئەوەش گۆڕینی دەستووری عێراقە و هەر بەندێکی دەستووری عێراق دەستکاری بکرێت لە دژی کورد و کوردستانە و دەستوور بە ڕێکەوتن کراوە، ئەگەر بە تەوافوق نەبێت نابێت بگۆڕدرێت، هەرچەندە لە عێراق کار بە دەستوور نەکراوە و ناکرێت، هەموو شتێک قابیلی ڕوودانە بەڵام هەموو ئەو کێشانە دادگای عەرەبی و کازمی لێی مەسئولن".

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان باس لەوەش دەکات، بارودۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات و ئەوەی سەدریش دەیەوێت لەوە گەورەترە، کە ئەبینرێت و ئەبیسترێت، ئەو ئەیەوێت بە ئەمریکا و بەریتانیا و ئەورووپا و سوننە بڵێت من خاوەن بڕیارم لە عێراقدا و مەرجەعیەت مافی سەید موقتەدا سەدرە و شیعەی عێراق جیا ئەبێت و لەژێر مەرجەعیەتی قوم دەربچێت و شیعەی عەرەب نەجەف و سەید موقتەدایە و ئەوەش بە چرای سەوزی ئەمریکا و ڕێنمایی بەریتانیا و سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و پارەی سعوودیە ئەو پرۆژەیە بەردەوامە، بۆیە کورد نابێت بە دەستکاری دەستوور خۆی بگلێنێت بە کێشەیەک، کە کێشەی کورد نییە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە