بەپەلە ... هەموو جۆرە پیشەسازییەکی بەشی کانزای ئاسن و ٨ کەسایەتی پلە باڵا لە ئێران گەمارۆ درا

بەپەلە    ...    هەموو جۆرە پیشەسازییەکی بەشی کانزای ئاسن و ٨ کەسایەتی پلە باڵا لە ئێران گەمارۆ درا

پەیامی کورد    ...    هەموو جۆرە پیشەسازییەکی بەشی کانزای ئاسن ٨ کەسایەتی پلە باڵا  لە ئێران گەمارۆ درا

بە پێی ڕاگەێندراوی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ١٧ گەمارۆی نوێی بە سەر ڕژیمی ئێران دا دەسەپێندرێت 

هەر لەم ڕاگەێندراوەدا ستڤن مێنووچین ڕایگەیاند : ١٧ گەمارۆ لە دژی پیشەسازی کانزای ئاسن دەسەپیندرێت هەروەها ٨ بەرپرسی بپە باڵای سەربازی کە لە هێرش کردن بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا ڕۆڵی باڵایان هەبووە گەمارۆ دەدرێن لەم ڕێگایەوە میلیۆنەها دۆلار لە پارەی ئێران بلۆک دەکەین.هەروەها ٣ کەشتی گەورە دەخرێنە لیستی گەمارۆوەکانەوە بەرپرس و بەڕیوبەری بەسیجی ئێران کە کاری سرکوتکردنی خەڵکی ئێرانە و هەروەها بەرپرسانی فەرمی نزیک لە خامنەیی هەموو گەمارۆ دەدرێن 

مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاند گەمارۆگەلێکی زۆر قورسمان لە پێشە .

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە