بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا لە دژی ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا لە دژی ئێران

ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە ناوی پشتیوانی ئێران لە گرووپی پولیساریۆ لە بیابانی ئەفریقا بڕیارنامەیەکیان لە دژی ئێران پێشکەش کرد.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە تی ئێس ئەی، کۆنگرێسی ئەمریکا لە بەر پشتیوانی ئێران و حزبۆڵا لە گرووپی پولیساریۆ لە بیابانی ئەفریقیا بڕیارنامەیەکیان لە دژی ئێران پێشکەش کرد.

جۆ ویلسۆنی کۆماری خواز و گەری کانۆلی دیموکرات ئەم بڕیارنامەیان ئامادە کردووە. ئەمریکا پشتیوانی لە بە هەرێم بوونی ناوچەی بیابانی لە دەوڵەتی مەغریب دەکات و داوای ڕێکارێکی ئاشتیانە لە نێوان دەوڵەت و گرووپەکانی ئەم ناوچەیەی کردووە.

ئەم بڕیارنامەی کۆنگرێسی ئەمریکا ئیدانەی کارەکانی گرووپی پولیساریۆی کردووە کە سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکەیان تێکداوە.کۆنگرێس هەروەها پشتیوانی لە مەغریب کردووە کە پەیوەندی لەگەڵ ئێران پچڕاندووە و گوشار دەخاتە سەر حزبۆڵا.

شایانی باسە بەهاری ئەمساڵ وەزیری دەرەوەی ووڵاتی مەغریب ڕایگەیاند کە بە هۆی پشتیوانی ئێران لە گرووپی پولیساریۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران کۆتایی پێ دێنێت و گوشار دەخاتە سەر حزبۆڵای لوبنان.

ئەو ئاماژەی دا کە حزبۆڵای لوبنان مووشەکی بۆ گرووپی پولیساریۆ لە بیابانی مەغریب ناردووە. حزبۆڵاش ئەمەی بە پڕوپاگەندە ناو برد کە مەغریب بۆ پشتیوانی لە ئەمریکا و ئیسرائیل و عەرەبستان ئەنجامی دەدات.

بەهرام قاسمیش دواتر ڕایگەیاند کە بەرپرسانی مەغریب سەبارەت بەم بەیاناتانە هیچ بەڵگەیەکیان ڕادەستی لایەنی ئێرانی نەکردووە و وەک ڕوونە ئەمە هەنگاوێکی گوماناوییە کە مەغریب هەڵیگرتووە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە