فڕۆکەکانی ڕووسیا لە حەلەب یان دا

فڕۆکەکانی ڕووسیا لە حەلەب یان دا

پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا " ئیگۆر کاناشێنکۆڤ " ڕایگەیاند هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیا ، فڕۆکەی شەڕیان بەڕێ کردووە بۆ سەر ئەو بارەگایانەی کە لە حەلەب ە، و هەروەها چەکی کیمیاوییان لە دژی خەڵکی سڤیل بە کار هێناوە .

کاناشێنکۆڤ ڕایگەیاند یەکینەکانی دۆزینەوەی ڕووسیا ، لە ئێدلیب لەو ناوچانەی کە لە چەک و تەقەمەنی پاک کراونەتەوە لە هەندێک گرووپ دا ڕێکخستنی چەکی کیمیاوییان کردووە کە پێشتر لە دژی خەڵکی حەلەب بە کاریان هێناوە . هەر بۆیە هێزەکانی ڕووسیا بارەگاکانی ئەو ڕێکخراوەی کە لە نزیک حەلەبە بۆمباران کردووە .

 کاناشینکۆڤ هەروەها ووتی : ئێستا هەمان گرووپی چەکدار ئەو چەکانەیان دەرخستوەتەوە و تاکوو دیسان بتوانن لە دژی خەڵکی حەلەب ماددەی کیمیاوی بە کار بهێنن . هەربۆیە فڕۆکەکانمان لەوانیان دا

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە