پێشوازی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نادیه موراد

پێشوازی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نادیه موراد

پەیامی کورد … پێشوازی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نادیه موراد

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی شووباتی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نادیە موراد، چالاکیی ئێزدی و ڕزگاربووی دەستی داعش کرد.

 

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە کە حکوومەتی هەرێم، هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ لە پێناو کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزیدی و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان، گوتیشی: "ئێزیدی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و گرنگی گەلی کوردستانن و هەرێمی کوردستان هەمیشە پشتیوانیی لە داوا ڕەواکانیان دەکات و سەدان پێشمەرگەش لە پێناو ڕزگارکردنی شنگالدا شەهید بوون، بۆیە پێویستە دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە و ئارامیی بۆ ئەم دەڤەرە بگەڕێتەوە".

 

لای خۆیەوە، نادیە موراد وێڕای جەختکردنەوە لە سەر گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ژن و کچە ڕفێنراو و شوێنبزرکراوەکانی ئێزیدی و ئازادکردنیان و گەڕانەوەی روفاتی تەواوی قوربانییانی گوندی کۆچۆ، داواشی کرد بە زووترین کات ڕێکەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکرێت لە پێناو سەقامگیربوونی دادپەروەریی و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

 

هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیکردن لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوە و لێپیچینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) کرا بۆ بەدیهاتنی دادپەروەریی بۆ قوربانییانی ئێزدی دەستی تیرۆریستانی داعش.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە